نوچەنێت
سوپای سوریا ئاشکرای کرد، کە هێزه‌كانیان له‌سه‌ر داواى خه‌ڵك و بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى وڵاته‌كه، چوونەتە ناو شاری مەنبج و ئاڵای سوریایان هه‌ڵكرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) كه باڵى سه‌ربازى پارتى یه‌كێتى دیموكراتی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه، رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به ته‌واوى له منبج كشاونه‌ته‌وه و خۆیان ته‌رخان كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش.
دوابه‌دواى ئه‌و به‌یاننامه‌یه، سوپاى سووریا ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خاكى وڵاته‌كه‌یان و له‌سه‌ر خواستى دانیشتووانى ناوچه‌كه، هێزه‌كانیان چوونه ناو شارى مه‌نبجه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ى یه‌په‌گه، كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه: به‌هۆى ئه‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیاوه بۆ له‌شكركێشى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى باكوورى سوریا و وێرانكردنى ناوچه‌كه و ئاواره‌كردنى خه‌ڵكه‌كه‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى له جه‌رابلووس، ئه‌عزاز، باب و عفرین روویاندا، ئێمه له یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل رایده‌گه‌یه‌نین “دواى كشانه‌وه‌ى یه‌كجاریمان له ناوچه‌ى مه‌نبج، خۆمان بۆ شه‌ڕى داعش و گروپه تیرۆریستییه‌كانى دیكه له خۆرهه‌ڵاتى فورات و ناوچه‌كانى دیكه ته‌رخانكردووه”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه “داوا له ده‌وڵه‌تى سووریا ده‌كه‌ین، كه ئێمه گه‌ل و خاك و سنوورمان پێوه‌ى په‌یوه‌سته هێزه‌كانى بنێرێت بۆ گرتنه ده‌ستى ئه‌و ناوچانه و پاراستنى ناوچه‌ى مه‌نبج له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا”.