نوچەنێت-سومریە نیوز
عمر الرزاز، سەرۆکوەزیرانی ئۆردن، ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی دیسەمبەر، وێڕای شاندێکی باڵای ئەم وڵاتە سەردانی عێراق دەکات.
سەرۆکوەزیرانی ئۆردن، بڕیارە لە سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ عێراق لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.
بابەتی داهاتووی پەیوەندی و هاوکاریەکانی دوو وڵات لە بواری سیاسی و بازرگانی، تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە دەبێت.
سەرۆکوەزیرانی ئۆردن و شاندی یاوەری، لە میانی دیدار لە گەڵ بەرپرسانی عێراق، سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی بازرگانی و تەواوکردنی پڕۆژەی گواستنەوەی نەوت و کۆمەڵێک بابەتی دیکە گفتوگۆ دەکەن.