دوایین راپۆرتی بانکی جیهانی لەبارەی رێژەی هەژاری لە جیهان

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

بانکی جیهانی لە دوایین راپۆرتی خۆی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی دیارەی هەژاری لە جیهان هۆشداری دەدات.

بە گوێرەی راپۆرتی بانکی جیهانی، سەرباری هەوڵەکانی بۆ کەم کردنەوەی رادەی هەژاری، نزیک بە نیوەی دانیشتووانی جیهان، رۆژانە بە داهاتی کەمتر لە پێنج دۆلار و پەنجا سنت ژیان دەبەنە سەر.

بانکی جیهانی جەخت دەکاتەوە، کە دیاری هەژاری بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە بەرزبوونەوەدایە و  کاریگەری لە سەر زیاتربوونی رادەی نابەرابەری لە نێوان وڵاتان و ناوچەکانی جیهان داناوە.

ئەگەر چی خێرایی گەشەی ئابوری وڵاتانی لە ساڵانی رابردوو بەرچاو بووە، بەڵام کەم بوونەوەی ژمارەی کەسانی هەژار لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥، تەنها ٦٨ ملیۆن کەس بووە.

بانکی جیهانی ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بە گوێرەی ئاماری نوێی دۆخی هەژاری لە جیهان، پێشبینی ئەوە ناکرێ، کە ئامانجەکانی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەژار لە ساڵی ٢٠٣٠ بێتە دی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com