نوچەنێت-سومریە نیوز
گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەداهاتوویەکی نزیک لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
سارا سەندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، کە مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا رۆژی ١١ی جانیوەری سەردانی بەغدا دەکات و لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، کە سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی رابردوو بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە عێراق و لە بنکەی سەربازی “عین الاسد” لە پارێزگای ئەنبار لە گەڵ هێزە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە کۆبوونەوە.
سەردانەکەی ترەمپ بۆ عێراق کاردانەوەی جیاوازی بەرپرسان عێراقی بە دواوە بووە.