نوچەنێت-هائارتێز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی کاریگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سەر باری ئاسایشی ئیسرائیل دەڵێت، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانمان کار ناکاتە سەر ئاسایشی تەل ئەبیب.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها دەڵێت: واشنتۆن ساڵانە چەند ملیار دۆلاری یارمەتی تەل ئەبیب دەکات و ئەوان نابێ بۆ پاراستنی خۆیان کێشەیان هەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی گەڕانەوەی لە عێراق گوتی “لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆم کردووە، ساڵانە ٤.٥ ملیار دۆلار یارمەتی ئیسرائیل دەکەین، ئەوان بە باشترین شێوە بەرگری لە خۆیان دەکەن”.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی، ترەمپ گوتی، من ئەو کەسەم، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکام گواستەوە بۆ ئۆرشەلیم، ئێمە بەرگری لە ئیسرائیل دەکەین.دۆخی ئیسرائیل تا دێت باشتر دەبێت.