نوچەنێت-فارس
مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری کاروباری دەرەوە و خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری، هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و ئیبراهیم کالین، گوتەبیژی سەرۆکایەتی تورکیا، شەممەی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ دەکەن.
لە سەردانەکەی ئەم شاندەی تورکیا بۆ روسیا، دوو لایەن سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی سوریا گفتوگۆ دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دڵنیایی داوەتە سەرۆکی ئەمریکا، لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا، ئەنقەرە توانایی ئەوەی هەیە، کە بە تەنها داعش لە سوریا بنەبڕ بکات و چیدی پێویست بە ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لەم وڵاتە نییە.