نوچەنێت-مهر
سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکی دەڵێت، ئیسرائیل دەبێ لە هێڕشەکانی بۆ سەر خاکی سوریا بەردەوام بێت.
مارک رۆبیۆ، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەیالەتی فلۆریدا دەڵێت: هەر وەک پێشتر لە بارەی لێکەوتەکانی بڕیاری سەرۆک ترەمپ، لە پەیوەندی لە گەڵ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا، بۆچوونی خۆمم دەربڕیوە، ئیسرائیل دەبێ لە هێرشەکانی بەردەوام بێت.
مارک رۆبیۆ هەروەها دەڵێت، مەترسی شەڕ و بەریەککەوتنی ئیسرائیل لە گەڵ حزبوڵڵای لوبنان و ئێران لە ناوچەکە ڕووی لە زیادبوونە.
ئەم بۆچوونەی مارک رۆبیۆ لە کاتێکدایە، کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، بۆتە جێی نیگەرانی بۆ هاوپەیمانانی واشنتۆن لە ناوچەکە.