نوچەنێت-ئاژانسەکان

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە کۆبێتەوە.
جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، بڕیارە سەرەتای مانگی جانیوەری ٢٠١٩، سەردانی تورکیا بکات و لە بارەی دۆخی ئێستای سوریا لە گەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە کۆبێتەوە.
عومەر چلیک، گوتەبێژی نووسینگەی پارتی داد و گەشەپێدان، هەواڵی سەردانی جۆن بۆڵتۆنی بۆ تورکیا پشتڕاست کردۆتەوە.
سەردانەکەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ تورکیا لە کاتێکدایە، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە، باس لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەربڵاو بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە دەکات.