روسیا: سوپای ئەسەد پیشڕەوی دەکات

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

ماریا زاخارڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت، چاوەڕوانی مۆسکۆ ئەوەیە، کە دەوڵەتی روسیا کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانە بە دەستەوە بگرێ، کە بڕیارە هێزە کانی ئەمریکا لێی بکشێنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەشڵێت: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بە مانای کۆتایی چالاکیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا نییە، کە واشنتۆن سەرکردایەتی دەکات.

زاخارڤا جەختیش دەکاتەوە، کە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی، رژێمی بەشار ئەسەد، مافی ئەوەی هەیە کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانە بگرێتە دەست، کە ئەمریکا لێی دەکشێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەشڵێت “ئێستا هیچ زانیاریەکمان لە بارەی پەیوەندی نێوان واشنتۆن و دیمشق لە بارەی ئەم بابەتەوە نییە، بەڵام هەر جۆرە گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە سوریا، کاریگەری ئەرێنی درێژخایەن لە سەر رەوتی سیاسی ئەم وڵاتە و ناوچەکە دادەنیت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com