راگەیێندراوێک لەبارەی سەردانەکەی ترەمپ بۆ عێراق

0

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق وردەکاریی سەردانە نهێنییەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات.

شەوی چوارشەممە ٢٦-١٢-٢٠١٨، میدیا ئەمریکییەکان بە بەڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوسەری لەناو هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، بڵاویان کردەوە، کە ترەمپ شەوی ٢٥/٢٤-١٢-٢٠١٨، بە سەردانێکی نهێنی گەیشتووەتە عێراق و لە سەربازگەیەکی سوپای وڵاتەکەی لە پارێزگای ئەنبار، لەگەڵ فەرماندە و سەربازە ئەمریکییەکان کۆ بووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لە عێراق بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عەبدولمەهدی کردووە.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیار دراوە لەجیاتی کۆبوونەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و عادل عەبدولمەهدی ئەنجام بدرێت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریایان کردووە و ترەمپ بانگهێشتی عەبدولمەهدی کردووە بۆ واشنتن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com