نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە لێدوانێکدا دژایەتی وڵاتانی ئەوروپی بۆ جێگیرکردنی موشەکی نێوەندمەودا لەم کیشوەرە خستەڕوو.
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە گفتوگۆ لە گەڵ ئاژانسی فەرمی هەواڵی وڵاتەکەی گوتی: وڵاتانی ئەوروپی رێگە نادەن ئەوروپا ببێتە مەیدانێک بۆ پەرەپێدان بە بەرنامەی موشەکی.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەڵمانیا، وێڕای هۆشداری دان لە بارەی جێگیرکردنی موشەکی نێوەندمەودا لە ئەوروپا، دەشڵێت بە توندی بەرەوڕووی دەبینەوە.
ماس هەروەها رەخنەی توندی لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا دەگرێ و جەختیش دەکاتەوە، کە بە پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی، بە مانای چوونە ژوورەوەیە بۆ دۆخی شەڕی سارد.
جێی ئاماژەیە، یەکێتی ئەوروپا داوای لە روسیا و ئەمریکا کردووە، کە پابەندی رێککەوتنی قەدەغەکردنی پەرەپێدان بە موشەکی نێوەند مەودوای ئەتۆمی بن.