نوچەنێت-ئاندۆڵ
هێزەکانی سوپای سوریا چوونە ناوچەی العریمە لە باکوری رۆژهەڵاتی مینبەجەوە.
هێزەکانی سوپای سوریا بە پشتیوانی یەکە سەربازیەکانی روسیا، چوونە ناوچەیە العریمە هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژئاوای مینبەج.
چوونی سوپای سوریا و هیزەکانی روسیا، بۆ ئەم ناوچەیە بە هەماهەنگی وهاکواری لە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجام دراوە.
شاری العریمە، لە نێوان شاری مینبەج و ناوچەیەک هەڵکەوتووە، کە لە دیسەمبەری ٢٠١٦ـەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەلایەن سوپای تورکیاوە کۆنتڕۆڵ کرا.
بەم پێیە، سوپای سوریا بە هاوکاری هێزە کوردیەکان کۆنتڕۆڵی بەشێکی بەرچاوی ناوچەکانی دەورووبەری مینبەجی بە دەستەوە گرتووە، کە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیادا بووە.