روسیا: وەڵامی ئەمریکا دەدەینەوە

0

نوچەنێت-ریانۆڤێستی

جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بڕیاری سزادانی روسیا لە لایەن ئەمریکاوە، کە بە هۆی دۆسیەی سکریپاڵ بە سەر ئەم وڵاتەدا سەپاوە، بێ وەڵام ناهێڵینەوە.

سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی روسیا جەخت دەکاتەوە، مۆسکۆ پاکێجی دووەمی گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ورسیا بێ وەڵام ناهێڵێتەوە.

بە گوتەی ریابکۆف، مۆسکۆ ئامادەی دانوستانە و بڕیاری کۆتایی لەم بارەوە بە سەرۆکی ئەم وڵاتەیە.

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا هۆشداری دەداتە واشنتۆن و دەڵێت “ئەمریکا دڵنیا دەکەینەوە، کە سزاکان بێ وەڵام نامێننەوە، بەڵام رەنگە چۆنیەتی کاردانەوەکانی روسیا جیاواز بێت”.

سێرگی ریابکۆف هەروەها دەشڵێت، وەکوو مۆسکۆ لە سیاسەتی سزادان و گەمارۆکانی ئەمریکا تێناگەین، واشنتۆن ئەم سیاسەتەی بەرامبەر بە ولاتانی دیکەش گرتۆتە بەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com