ترەمپ ئەفغانستان-یشی نیگەران کرد

0

نوچەنێت-طلوع

رێکخراوی ناتۆ دەڵێت، فەرماندەیی ئەم رێکخراوە لە ئەفغانستان تاکوو ئێستا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لەم وڵاتە پێ نەگەیشتووە، هەر چەند سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بە نیازە ٧ هەزار سەرباز لە هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

هەفتەی رابردوو ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان، لە سەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، کە دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داوە، کە نیوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

سەرباری ئەوەی، کە کۆشکی سپی، تاکوو ئێستا وەها بڕیاڕیکی پشتڕاست نەکردۆتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە نیگەرانی لای دەوڵەتی ئەفغانستان و ترسی بەهێزبوونی تاڵیبانی دروست کردووە.

هێزەکانی ئەمریکا بەشی زۆر هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان پێکدێنن ،ئەم هێزانە زۆرتر ئەرکی مەشق و راهێنانی سەربازی بە هێزەکانی ئەفغانستانیان لە ئەستۆیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com