رۆیتەرز: کورد دیسان قوربانییە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە یاداشتێکدا، گەنگەشەی بڕیارەیەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای لە پەیوەندی لە گەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا کردووە.

رۆیتەرز جەخت دەکاتەوە، کە سەرباری ئەوەی، کە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دروستە، بەڵام ئەوەش دەخاتەڕوو، کە کاتی ڕاگەیاندنی بڕیارەکە نەگونجاو بووە.

بە گوێرەی یاداشتەکەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا، دەبێتە هۆی بێ هیوایی سعودیە و ئیسرائیل، وەک دوو هاوپەیانی سەرەکی واشنتۆن لە ناوچەکە لەو رووەوە، کە بڕیارەکە کاریگەری نەرێنی لە سەر سنوورەکانی ئیسرائیل و عێراق دادەنێ.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئاماژە بە کورد لە سوریا دەدات، وەک زەرەرمەندێکی دیکەی ئەم بڕیارە و دەشڵێت “کورد لە سوریا بە دڵ و بە گیان شەڕی داعشیان کرد و تیچووی زۆریشیان بۆ ئەم شەڕە داوە، بەڵام سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا نیگەران و تووڕەن.

بە گوێرەی رۆیتەرز، زەرەرمەندێکی دیکەی بڕیارەکەی ترەمپ، وڵاتی ئەفغانستانە. لە کاتێکدایە، کە ئەمریکیەکان لە گەڵ تاڵیبان کەوتوونەتە دانوستانەوە، نیگەرانی ئەوەن سەرۆکی ئەمریکا، لە بارەی ئەفغانستانەوە بڕیارێکی هاوشێوە بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com