نوچەنێت: ئاژانسەکان
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فه‌رمی سوریا (سانا)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری ئاسمانی سه‌ر به سوپای سوریا رایگه‌یاند، “هێزه‌كانمان له نزیك ریفی دیمه‌شق توانییان له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می دژه مووشه‌كییه‌وه وه‌ڵامی هێرشێكی مووشه‌كی بده‌نه‌وه و له ئاسمان مووشه‌كه‌كانمان ته‌قاندووه‌ته‌وه”.
سه‌باره‌ت ژماره‌ی مووشه‌كه ئاراسته‌كراوه‌كانیش سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به سوپای سوریا به ئاژانسی سپۆتنیكی روسی گوتووە، “له‌كۆی ٧ موشه‌ك توانیویانه پێنج له‌و موشه‌كانه له ئاسمان بته‌قێننه‌وه و دووی دیكه‌ش به‌ر ئامانجه‌كانیان كه‌وتوون”، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كان بكات.
سوپای سوریا لایه‌نی هێرشبه‌ری ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌و موشه‌كانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه ئاراسته كراون.