نوچەنێت-سپۆتنیک
کۆشکی کرملین دەڵێت، سەرباری ویستی سەرۆککۆماری تورکیا، بۆ دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ هاوتا تورکیەکەی، ئەم بابەتە تاکوو ئێستا لە بەرنامەی پوتیندا نەگونجاوە.
کۆشکی کرملین جەخت دەکاتەوە، کە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، لە ئێستادا هیچ پلانیکی بۆ دیدار و گفتگۆ لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا نییە.
ئەم بەیانەی کۆشکی کرملین لە کاتێکدایە، کە ئەردۆغان رایگەیاندووە “لە چەند رۆژی داهاتوو لە گەل سەرۆکی روسیا کۆدەبێتەوە”.
لە لایەکی دیکەوە، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، باسی لە سەردانی بۆ مۆسکۆ دەکات و دەشڵێت “بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، تەوەری سەرەکی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی لە گەڵ بەرپرسانی مۆسکۆ دەبێت”.