نوچەنێت-حوڕییەت
وەزیری بەرگری تورکیا دەلێت ئامادەیی تەواویان بۆ ئەنجام دانی ئۆپەرایسۆنی سەربازی لە رۆژهەڵاتی فورات هەیە.
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ سیشەممە ٢٥ی دیسەمبەر، لە لێدوانێکدا گوتی: ئامادەیی تەواومان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەرایسۆنی سەربازی لە رۆژهەڵاتی فورات و پاککردنەوەی ناوچەکە لە بوونی شەڕڤانانی پەکەکە هەیە.
وەزیری بەرگری تورکیا جەختیش دەکاتەوە، کە هەموو لایەنەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە و بە گوێرەی پلانی پیشوەخت بەرێوە دەچێت.
خلوسی ئاکار سەبارەت بە نەخشەڕێگای مینبەج گوتی، راوێژ و گفتوگۆیەکی زۆر لە گەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا ئەنجام دراوە، چەند رۆژی داهاتوو لە گەڵ ئەمریکیەکان کۆدەبمەوە و لەگەڵیان بڕیاری کۆتایی دەردەکەین.
لە وەڵامی پرسیاریک سەبارەت بە رادەستکردنی سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠، ئاکار دەڵێت “ئەم پرسەش بە گوێڕەی پلانی پێشوەخت دەگاتە ئەنجام”.