نوچەنێت-سپۆتنیک
وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی مۆسکۆ دەکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی روسیا کۆدەبێتەوە.
مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەم سەردانەی بۆ مۆسکۆ پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، لە گەڵ بەرپرسانی روسیا تاوتوێ دەکات.
چاوش ئۆغڵو، ئاماژەی بە سیاسەتی هەڵەی وڵاتانی کەنداو داوە و گوتوویەتی، کە ئەم سیاسەتانە بۆتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و منداڵانی یەمەن.