نوچەنێت-ئانادۆڵ
گوتەبیژی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت، لە گەڵ ئەوەی، کە لە ماوەی رۆژانی رابردوو شاندە سەربازیەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن کۆبوونەتەوە، تورکیا دەرگای بە ڕووی کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی پاتریۆت نەبەستووە.
ئیبراهیم کالین، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی راشێگەیاند، کە ١٢ خاڵی چاودێرییان لە ناوچەی ئیدلیبی سوریا کردۆتەوە.
بە گوتەی ئیبراهیم کالین، بە پێی رێککەوتنی سۆچی، هێزەکانی تورکیا لە ئیدلیب دەمێننەوە و بە هاوکاری هێزە خۆجێییەکان، ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزن.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، هەر جۆرە پاشەکشە، دڕدۆنگی و راگیرانێک، لە پەیوەندی لە گەڵ شەڕی داعش رەتدەکاتەوە.
کالین ئاماژەی بە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی ١٤ـی دیسەمبەر، لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکانی تورکیا و ئەمریکا کردووە و دەشڵێت “گفتوگۆیەکی مێژوویی بوو”.
ئیبراهیم کالین هەروەها گوتی “دۆناڵد ترەمپ، سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ سەردانی تورکیا دەکات و لە گەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە”.