بەرپرسێکی باڵای ئێران کۆچی دوایی کرد

0

نوچەنێت: ئاژانسی ئیرنا

ئایەتوڵڵا سەیید مەحمودی ھاشمی شاھرودی، سەرۆکی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆچی دواییکرد.

بەپێی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، ئایەتوڵا سەید مەحمودی ھاشمیی شاھرودی، سەرۆکی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامی و سەرۆکی پێشووتری ھێزی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکردووە.

شاھرودی لە ساڵی ١٩٩١ـەوە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆکی ھێزی دادی ئێران بووە، کە لەلایەن ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە دیارییکراوە. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە بووەتە سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامی ئێران.

ھاشمیی شاھرودی دوای چەندین مانگ لە نەخۆشکەوتنی شەوی رابردوو لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی تاران کۆچی دواییکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com