سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی داعشەوە هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هۆشداری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ سوریاوه‌ بۆ عێراق ده‌دات. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، کە له‌ ماوه‌ی داهاتوودا چالاكی و جموجۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ عێراق زیاتر ده‌بێت.

عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا رایگەیاند: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌یان له‌ سوریا ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌. ئاماژەی بەوەشدا، هه‌ر گرژییه‌ك له‌ سوریا ھەبێت كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت و له‌وانه‌یه داعش گۆڕه‌پانی سوریا جێبهێڵێت و به‌ره‌و عێراق بێت.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دەڵێت “هه‌ر گرژییه‌ك له‌ سوریا رووبدات، ئه‌و شه‌پۆلی كۆچكردن به‌ره‌و عێراق دێت، و له‌وانه‌یه‌ داعش و هاوشێوه‌كانی گۆڕه‌پانی سوریا چۆڵ بكه‌ن، به‌ره‌و عێراق بێن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مەریكا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێـت، بۆیه‌ ده‌بێت پلان و رێوشوێنمان هه‌بێت”.

سه‌باره‌ت به‌ جێگیربوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ پلانێك‌ بۆ جێگیربوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ عێراق دوای كشانه‌وه‌یان لە سوریا نییه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوودا چالاكی و جموجۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ عێراق زیاتر ده‌بێت.

سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتیشی “تا ئێستا هیچ شتێكی پشتڕاستكراو له‌و باره‌وه‌ نییه‌، و گومان له‌وه‌دانییه‌، كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا، هێزه‌كانی ئه‌مەریكا جموجۆڵی به‌رفراوانیان ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا پلانێك بۆ جێگیركردنی هێزی زیاتری ئه‌مەریكا له‌ عێراق نییه‌، ئه‌م پرسه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ باس نه‌كراوه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به تایبه‌ت هێز‌ی ئه‌مەریكا چالاكیان له‌ عێراق هه‌یه‌ به‌ مۆڵه‌تی حكوومه‌ت، له‌وانه‌یه‌ سوود له‌و چالاكیانه‌ تایبه‌ت به‌ پرسی كشانه‌وه‌ وه‌ربگرین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com