نوێترین راپۆرتی یۆنامی لەبارەی توندوتیژی لە عێراق

0

نوچەنێت

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا لەبارەی عێراقەوە، ئاشکرای کرد لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢ـەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٥ هەزار کەس لەو وڵاتە بوونەتە قوربانی.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پیشووی عێراق ساڵی رابردوو ڕایگەیاند، کە داعش لە عێراق کۆتایی پێهاتووە و ئەم وڵاتە ڕوو لە ئارامی دەکات، بەڵام لە هەندێ ناوچە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش هەیە و ناوە بەناوە تەقینەوە و توندوتیژییەکان هەر بەردەوامن.

لە ڕاپۆرتەکەی یۆنامیدا هاتووە: “لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢ تاکوو ئێستا ١١٥ هەزار و ٤٠٦ کەس لە عێراق بەهۆی جەنگ و کردەوە توندوتیژییەکان بوونەتە قوربانی.”

لەکۆی ئەو ژمارەیە ٣٩ هەزار و ١٧٣ کەسیان کوژراون و ٧٦ هەزار و ٣٣٣ کەسی دیکەشیان بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com