نوچەنێت-مهر
نووسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا بە بلاوکردنەوەی تویتێک رایگەیاند، هەر یەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکانی تورکیا و ئەمریکا، لەبارەی هەماهەنگکردنی پرۆسەی کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە سوریا رێککەوتوون.
نووسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا، هەروەها باس لە هاوکاری سەربازی و دیپلۆماسی دوو وڵات دەکات.
بە پێی بەیانی نووسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەردۆغان و ترەمپ، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لە سەر ئەم پرسانە رێککەوتوون.
دوای بڵاو بوونەوەی ئەم بەیانەی نووسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا، دەوڵەتی تورکیا رایگەیاند “بۆ پێشگرتن لە هاتنەئارای بۆشایی دەسەڵات لە سوریا، پرۆسەی کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە، لەگەڵ تورکیا هەماهەنگ دەکرێت”.