بەحرێن: مالیکی پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکات

0

نوچەنێت-فارس

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی دیسەمبەر، نهاد رجب عسکر، بەڕێوەبەری کۆنسولخانەی عێراقی لە مەنامە بانگهێشت کرد.

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە لێدوانەکانی مالیکی لە پەیوەندی لە گەڵ چۆنیەتی هەڵسوکەوتی دەوڵەتی بەحرێن بەرامبەر بە شیعەکانی ئەم وڵاتە خستەڕوو.

وەحید موبارەک، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی بەحرێن بۆ کاروباری ناوچەیی و ئەنجومەنی هاریکاری، وێڕای مەحکوم کردنی لێدوانەکانی نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، ناوبراوی بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی بەحرێن تۆمەتبار کرد.

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، هەروەها پشتیوانی مالیکی لە دامەزرانی نووسینگەی هاوپەیمانی لاوانی ١٤ی فێبریوەری لە بەغدا، بە دەستوەردانی ئاشکرا لە کاروباری بەحرێن وەسف کردووە و مالیکی بە پشتیوانی لە توندوتیژی و تیرۆریزم تۆمەتبار کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com