نوچەنێت-رۆیتەرز
تورکیا لە پلانیدایە کەیسی کوشتنی جەماڵ خاشقچی، رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودیە بباتە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.
مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: ئەنقەرە بە نیازە وێڕای چەند وڵاتی دیکە، بابەتی لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوشتنی خاشقچی بباتە نەتەوەیەکگرتووەکان.
وەزیری دەرەوەی سعودیە، هەروەها داوای لە سعودیە کردووە، کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە بارەی ئەم دۆسیە سیاسییە رادەستی تورکیا و وڵاتانی دیکەی جیهان بکات.
جەماڵ خاشقچی، ٢ی ئۆکتۆبەری رابردوو لە کۆنسولخانەی سعودیە لە تورکیا کوژرا.