نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکی رێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا لە گفتوگۆیەکدا دەڵێت، دۆخی ئەمنی وڵاتانی ئەوروپی رووی لە خراپ بوونە.
تۆماس گرمینگێر، سەرۆکی رێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا لە چاوپێکەوتن لە گەڵ رۆژنامەی ئەوزابرۆکێر، لە بارەی دۆخی ئەمنی ئەوروپا هۆشداری دەدات و دەڵێت، هەندێک ڕووداو لە وڵاتانی ئەورپی بۆتە هۆکاری سەرهەڵدانی نائەمنی کاتی.
بە گوتەی سەرۆکی رێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا، رووداوەکانی ئەم دواییانەی فەرەنسا، بۆتە هۆی چالاکبوونی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ئەم وڵاتە.
گرمینگێڕ وێڕای رەخنەی توندی بۆ سەر دۆخی ئەمنی ئێستای وڵاتانی ئەوروپی، جەخت لە سەر باری ئەمنی و بەهێزترکردنی ئەم بوارە دەکات و دەشڵێت “لە کاتێکدا ئەوروپا بەرەو هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ دەڕوات، پێویستە ئاستی توانای بەرگری و ئەمنی ئەم وڵاتانە پەرەی پێ بدرێت”.