نەتانیاهۆ: لە هێرشەکان بەرەدوام دەبین

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، دژی هەوڵەکانی ئێڕان بۆ جێگیربوونی سەربازی لە سەر خاکی سوریا بەردەوان دەبن.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئسرائیل، لە تویتێکدا لە پەیوەندی لە گەڵ بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، نووسیویەتی: بڕیاری کشانەوەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکا لە سوریا، سیاسەتی هەمیشەیی ئێمە ناگۆڕێت. هەروەها لە دژی هەوڵەکانی ئێران بۆ جێگربوونی سەربازی لە سوریا دەوەستینەوە و ئەگەر پێویست بکات هێرشەکانمان بەربڵاوتر دەکەین.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها دەڵێت “هاوکارییەکانی نێوان تەل ئەبیب و واشنتۆن لە رووی سەربازی و هەواڵگری و ئەمنی بەردەوام دەبن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com