ماتیس واژۆی لەسەر بڕیارەکە کرد

0

نوچەنێت-سی.ئێن.ئێن

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، وەزیری بەگری ئەم وڵاتە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا واژۆ کردووە.

ئەم بەرپرسە ئەمریکیە جەخت دەکاتەوە، بڕیاری جێبەجێکردنی کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا لە لایەن جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگریەوە واژۆ کراوە.

سەرچاوەکە بە بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو دەڵێت، بڕیاری جێبەجێکردن و کاتی کشانەوەی هێزەکان بەم زووانە رادەگەیێندرێت.

پێش بینی دەکرێ رەوتی کشانەوەی هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە سوریا، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەستپێبکات و ئەنجام گەیاندنی پرۆسەکە چەند هەفتە بخایەنێ.

هاوکات لە گەڵ ئەم بڕیارە، ئەمریکا رایگەیاندووە، کە هێزە تایبەتەکانی رەوانەی سوریا دەکات و واشنتۆن لە ئۆپەرایسۆنە تایبەتەکانی بەردەوام دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com