نوچەنێت-النشرە
گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، تاکوو ئێستا بە شێوەی کردەیی هیچ پاشەکەشەیەک لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ئەنجام نەدراوە.
گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەشڵێت: لە دوای راگەیاندنی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، رێکخراوی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوان چڕتر کردۆتەوە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی، داعش لە دوای راگەیاندنی بڕیاری پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا، هێرشەکانی بەربڵاوتر کردۆتەوە و ئەم بڕیارەی وەک دەرفەتێک گواستۆتەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات جەختیش دەکاتەوە، تاکوو ئێستا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.