ئەنجومەنی ئاساسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووەوە

0

نوچەنێت-السومریە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، باس لە رێوشوێنی ئەم وڵاتە لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکات.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیانێکدا رایگەیاند: ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبووەوە و لەم کۆبوونەوەدا قۆناغێ دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و بژاردەکانی بەردەم عێراق تاوتوێ کرا.

عادل عەبدولمەهدی، جەختی لە سەر گرتنە بەردەم رێوشوێنی بەرگریکارانە بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی عێراق کردۆتەوە .

رێگرتن لە هێرش ودەسترێژیەکانی داعش و جموجۆڵەکانی ئەم رێکخراوە تەوەرێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوە بووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتوویەتی “لایەنی ئەمریکی پابەندبوونی خۆی بە هاوکاریکردنی عێراق دووبارە کردۆتەوە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وردەکاریەکانی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا بۆ باس کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com