نوچەنێت-العالم

وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت، فەرماندەی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، سەبارەت بە دۆخی ئەمنی سنوورەکانی ئەم وڵاتە و سوریا گفتوگۆیان کرد.
بە گوێڕەی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری عێراق، جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ، فەرماندەی فەماندەیی سوپای ئەمریکا، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا لە گەڵ «عثمان الغانمی»، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، گفتوگۆی کرد و پرسی ئاسایشی سنوورەکانیان تاوتوێ کرد.
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و کاریگەری لە سەر ئاسایشی سنوورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ عێراق، تەوەرێکی دیکەی ئەم گفتوگۆیەی نێووان جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ و «عثمان الغانمی» بووە.
ڤۆتێل بە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراقی گوتووە، کە بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا، بە پێی خشتەیەکی زەمەنی دیاریکراو دەبێت، کە پێشتر لە لایەن فەرماندەیی ناوەندیەوە ئامادە کراوە.