نوچەنێت-ستارئەندستریپز
پێگەی ستارئەند ستریپز، لە بابەتێکی شێکاریدا، تیشکی خستۆتەسەر بڕیاری چاوەڕواننەکراوی سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندی لە گەڵ کشانەوەی هێزە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا.
ئەم پێگە ئەمریکییە نووسیویەتی: بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، لە خۆیدا زەمینە بۆ پەرەسەندنی دەسەڵات و هێزی ناوچەیی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فەراهەم دەکات.
بە گوێرەی ئەم پێگە شیکارییە، ئێڕان یەکێکە لە گەورە براوەکانی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا. ئەم بڕیارە دەتوانێ یارمەتی بە بەهێزبوونی ئێران و پەل هاویشتنی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار بکرێت.
ستارئەند ستریپز ئەوەش دەخاتەڕوو، کە لە وەها دۆخێکدا ئەمریکا وازی لە کارتێکی گوشاری خۆی بۆ سەر ئێران هێناوە، کە هەمان کارتی سوریا-یە.