نوچەنێت
دادگای فیدراڵی فیدرالی عێراق رایگەیاند، خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران نادەستوورییە.
ئەگەر واش بێت و بڕیارەکە بڕواتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا لهمهودوا خانهنشینكردنی پهرلهمانتارانی عێراق ههڵدهوهشێتهوه و موچهیهيان نامێنێت.
ئیاس سامووك، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق، لە راگەیهندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە دادگای فیدراڵی لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە ئامادەبوونی مهدحەت مەحموود، سەرۆك و ئەندامانی دادگای فیدراڵی، بڕیاریدا بە نادەستووری بوونی خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ماددەی ٦ ، ١١ و ١٣، کە موچەی خانەنشینی و ژمارەیەك ئیمتیاز بە پەرلەمانتاران دەدات نادەستوورییە.
دادگای فیدرالی له راگهیهندراوهكهدا، ئاماژەی بەوەشداوە، خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران جیاوازە لەگەڵ یاسای خانەنشینی، بۆیە نادەستوورییە.