حوسییەکان پێشوازی لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن

0

نوچەنێت-هەواڵنێریی فەرەنسا

حوسییەکانی ژێر پشتیوانی ئێران لە یەمەن، پێشوازی لە دوایین بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیان دەکەن.

لە کاتێکدا، کە ئەنجومەنی ئاسایش ناردنی شاندی خۆی بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستی یەمەن پشتڕاست کردۆتەوە، حوسییەکان پێشوازی لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن.

حوسیەکان لە بەیانێکدا ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایشیان بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف کردووە.

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ماوەی سی رۆژ، گروپێکی وەک چاودێرانی ئاگربەستی پێکهاتوو لە نێوان لایەنەکانی شەڕی یەمەن رەوانەی ئەم وڵاتە کردووە. ئەم شاندەی ئەنجومەنی ئاسایش بە سەرپەرەشتی جەنەڕالێکی هۆڵەندی رۆژی رابردوو گەیشتە یەمەن.

بە گوێڕەی دەقی رێککەوتنی ئاگربەستی یەمەن، کە لە سوید واژۆ کرا، ئاگربەست لە هەموو بەرەکانی شەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتە راگەیێندراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com