تورکیا لە کەرکوک کۆنسوڵخانە دەکاتەوە

0

نوچەنێت-فارس

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق رایگەیاند، کە ئەنقەرە سەبارەت بە کردنەوەی کۆنسوڵخانە لە شارەکانی کەرکوک و نەجەف، دانوستانی لە گەڵ بەرپرسانی بەغدا دەستپێکردووە.

فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، لە میانی کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی وێڕای ئاشكراکردنی ئەم هەواڵە،راشیگەیاند کە ئەنقەرە داواکاری خۆی بۆ کردنەوەی کۆنسوڵخانە لە شارەکانی کەرکوک و نەجەف پێشکەش بە عێراق کردووە.

پێگەی هەواڵی المسلمە، لەم بارەوە رایگەیاندووە: تورکیا لە ماوەی ساڵانی رابردوو وەها پلانێکی بووە و ئەم دوو پارێزگایە بۆ تورکیا جێی سەرنجە و گرینگی تایبەتیان هەیە.

بە گوتەی باڵیۆزی تورکیا، کەرکوک ئەو شارەیە، کە برا تورکمانەکان، کە هاوخوێنی تورکیان، لێی نیشتەجێن، ئەم شارە هەروەها لە رووی ئابوری و ژێرخانەوە پێویستی بە وەبەرهێنانی تورکیا هەیە.

فاتح یەڵدز ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لە پرۆژەی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە بەسرە لە کۆتاییەکانیدایە و بەم زووانە دەکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com