نوچەنێت-ئاژانسەکان
نزیک بە ٣٠٠ هەزار ئاوارەی سوری نیشتەجێی تورکیا دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، تاکوو ئێستا نزیک بە ٢٩١ هەزار و ٧٩٠ ئاوارەی سوری گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی ژیانی خۆیان لەم وڵاتە.
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەم ژمارە لە ئاوارە سوریەکان لە دوای دەتسپێکی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی تورکیا لە باکوری سوریا، گەڕاونەتەوە بۆ سەر ژیانی خۆیان.
ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکوری سوریا، لە ژێر ناوی قەڵغانی فورات لە کۆتاییەکانی مانگی دیسەمبەری ٢٠١٦ دەستی پێکرد.
لە ماوەی رۆژانی رابردووشدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێێ سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە کردووە.
ئەم هەڕەشانەی تورکیا لە کاتێکدایە، کە ئەمریکا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ هێزەکانی خۆی لە سوریا دەکشێنێتەوە.