نوچەنێت: ئاژانسەکان
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له نوێترین هه‌ڵوێستی خۆیدا له باره‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی برێت مه‌كگورك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سه ناناسێت.
به هۆی بڕیاری له ناكاوی تره‌مپ، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، هه‌ریه‌ك له جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا و برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
برێت مه‌كگورك له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیدا، باسی له‌وه كردووه، ئاماده نییه پابه‌ندی سیاسه‌تێكی له‌ناكاو گۆڕاوی تره‌مپ بێت، كه به‌بێ راوێژی كۆنگرێس و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له تویته‌ر بڵاوی ده‌كاته‌وه.
تره‌مپ له تویتێکدا له باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، نووسیویه‌تی “برێت مه‌كگورك، كه من نایناسم، له‌لایه‌ن ئۆباماوه له ٢٠١٥ ده‌ستنیشان كراوه، ده‌بوایه له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ر پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت”.
هه‌ر له درێژه‌ی تویته‌كه‌ی، تره‌مپ نووسیویه‌تی: “به‌ر له جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ته‌نها هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراوه پرسه‌كه‌یان گه‌وره‌كردووه كه له بنه‌ڕه‌تدا شتێكی گرنگ نییه”.