نوچەنێت: ئاژانسەکان
برێت مەکگۆرگ، نێردەی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش دەستیلەکارکێشاوەتەوە و نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەشی رادەستی وەزیری دەرەوە کردووە.
دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە سوریا، برێت مەکگۆرگ دەبێتە دووەم کەس دوای جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەستلەکاربكێشێتەوە، ئەوەش وەکو دژایەتی ئەو بڕیارە. هەروەها مەکگۆرک ١١ رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند، بێ بنەمایە بڵێین داعش کۆتایی هاتووە و ناژیرانەیە هێزەکانی ئەمریکا بکشێنینەوە.
نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە ٢٠١٥ـەوە لەلایەن باراک ئۆباماوە دیاریکراوە و تاکە بەرپرسی باڵایە لەلایەن ترەمپ لەکارەکەی هێڵدراوەتەوە.
مەکگۆرک لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی گوتوویەتی، چەکدارانی داعش هەڵدێن، بەڵام تێکنەشکاون.
دەشڵێت “کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا زووتر لەوادەی خۆی لە سوریا دۆخێک دروستدەکات، کە داعش درووستدەکاتەوە. ئەو بەرپرسە دیموکراتە ئاماژەی بە دەستکەوتەکان کردووە، کە بەهۆی خێراکردنی شەڕی دژی داعش بەدەستهاتوون، بەڵام جەختیش دەکاتەوە، کە شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە”.