واشنتۆن هێزی تایبەت رەوانەی سوریا دەکات

0

نوچەنێت-نیۆیۆرک تایمز

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە پلانیدایە هێزێکی تایبەتی خۆی رەوانەی سوریا بکات.

پێنتاگۆن لەم بارەوە رایگەیاندووە بە ئامانجی بەردەوام بوونی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە داعش،پلانێک تاوتوێ دەکات کە بەو پێیە هێزی تایبەت رەوانەی سوریا بکات.

سەرباری بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە، ئەم بڕیارەی پێنتاگۆن ئەوە دەگەیەنێ، کە لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی لە دژی داعش بەردەوام دەبێت.

ئەم پلانە تا بەر لە کۆتایی کاروباری جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا رادەستی کۆشکی سپی دەکرێت.

پێنتاگۆن هەروەها رایگەیاندووە، کە هێزی سەربازی لە سنوورەکانی سوریا و عێراق جێگیر دەکات تاکوو بە گوێرەی پێویست  دەست بدەنە ئۆپەراسیۆنی سەربازی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com