نوچەنێت-سپۆتنیک
سەرچاوەیەکی ئاگاداری لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی دیسەمبەر، هەواڵی پەیوەست بە گواستنەوەی تەکنۆلۆجیای سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ روسیا بە واشنتۆن رەتکردەوە.
سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، کە ئەنقەرە رەتیدەکاتەوە، کە زانیاری پەیوەست بە بواری موشەکی ئێس-٤٠٠ رادەستی واشنتۆن نەکردووە.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسیای گوتووە: لە میانی گفتوگۆی دوو لایەنە، بە ئەمریکیەکانیان راگەیاندووە، کە سیستەمی ئێس-٤٠٠، بۆ کردنە ئامانجی فڕۆکە شەڕکەرەکانی جۆری ئێف-٣٥ بە کار ناهێنن.
ساڵی رابردوو مۆسکۆ و ئەنقەرە رێککەوتنی کڕینی سیستەمی دژەموشەکی ئێس-٤٠٠ــتیان واژۆ کرد. تورکیا بڕە پارەیەکی رادەستی مۆسکۆ کردووە.