نوچەنێت-ئاژانسەکان
هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە بەیانێکدا جەخت لە سەر کۆتایی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی بۆ سەر داعش دەکاتەوە لە سوریا.
دوابەدوای بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند “چیدی لە شەڕی دژ بە داعش بەرەدوام نابێت”.
گوتەبێژی ئەم هێزانە رایگەیاندووە، کە سەرجەم هێزەکانیان لە سەر سنووری تورکیا و بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا جێگیر دەکەن.
بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، چارەنووسی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناڕوونە.