نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە ئێڕان و سوریا لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆی کرد.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی ئەنجام دا.
لەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا، پەمپیۆ دڵنیایی داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە سەرباری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، واشنتۆن پابەندی بەڵێنەکانی لە پەیوەندی لە گەڵ عێراق دەمێنێتەوە و لە شەڕی دژ بە داعش لەم وڵاتە بەردەوام دەبێت.
هەر لەم پەیوەندیەدا، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی دیسەمبەر، لە بەیانێکدا رایگەیاند، کە پەمپیۆ لە پەیوندی لە گەڵ گەمارۆکانی سەر ئێڕان، لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتگۆی ئەنجام داوە.