وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستیلەکارکێشایەوە

0

نوچەنیت: ئاژانسەکان
جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستیلەکار کێشایەوە و رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا هەموو کەرەستەکانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هاوپەیمانەکانی بەکاربێنێت. 

رۆژێک دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، وەزیری بەرگری ئەمریکا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رادەستی سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد و رایگەیاند، دوای  چوار دەیە خزمەتکردن لەنێو سوپا ئەوە فێربووە کە پێویستە ئەمریکا وێڕای رێزگرتن لە هاوپەیمانەکانی، هەموو کەرەستەیەکی پێویست بەکاربێنێ بۆ بەرگریکردن لە بەرژوەندی خۆی و هاوپەیمانەکانی. 

جەمیس ماتیس لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیدا هەروەها دەڵێت، پێویستە ئەمریکا لەبەرامبەر ئەو وڵاتانەی کە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی گرژی لەگەڵ وڵاتەکەی، سیاسەتێکی روونی هەبێت، بەتایبەت لە بەرامبەر کۆمەڵێک وڵاتی وەک چین و رووسیا کە دەیانەوێ هەژموونی خۆیان بەسەر جیهاندا بسەپێنن، دەبێت ئەمریکا هەموو هەوڵەکانی بدات بۆ بەرەنگاربوونەوەیان.

وەزیری بەرگری ئەمریکا دەشڵێ، سەرۆک مافی ئەوەی هەیە کە وەزیرێکی هاوبیری هەبێت بۆیە دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە. 

هاوکات دۆناڵد ترەمپ لە توویتێکدا رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمریکا تاوەکو دوو مانگی دیکە خانەنشین دەکرێت و کەسێکی دیکە بەزووترین کات لە جێگەی دەستبەکار دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com