نوچەنێت: ئاژانسەکان
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، رایگه‌ياند، ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ته‌واوی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له ناويشياندا هێزه‌كانى سورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، كه هێزه كوردييه‌كانى يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه به كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و هێزانه هه‌ژمار ده‌كرێن.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سوريا له كاتێكدايه، توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، پێویسته ئه‌مریكا پاراستنی خه‌ڵكی باكووری سووریا و ئارامی ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی مرۆیی روونه‌داته‌وه و تیرۆریستان نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ چۆنییه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (١٩-١٢-٢٠١٨) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.