نوچه‌نێت: سلێمانی
له دوای رووستبوونی توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی شاری سلێمانی كه نزیكه‌ی 50 كه‌س بریندار بوون و هێزه ئه‌منییه‌كانیش كۆنترۆڵی مه‌یدانی ئازادییان كرد، له په‌یامێكدا كه كۆپیه‌كی به نوچنێت دراوه، ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كارنه‌ی ده‌سه‌ڵات تووڕه ترمان ده‌كات، چونكه وه‌ك ئه‌وان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، به‌رانبه‌ر به‌و “تاوانه‌ی ده‌سه‌ڵات بێده‌نگ نابین و هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌و باره‌وه راده‌گه‌یه‌ینین”.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یانی ئازادی
په‌یامێك له ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی بۆ ڕای گشتی
دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌ینی توڕه‌یی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئێمه به هه‌موو هێز و توانامانه‌وه له هه‌وڵی راگرتنی سیمای ئاشتیانه‌ی خۆپێشاندانه‌كان بووین بۆ ده‌ربڕینی توڕه‌ییمان به‌رامبه‌ر بێباكی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 1/4/2011 له‌دوای نوێژیهه‌ینی له‌كاتێكدا ئێمه سه‌رقاڵی چالاكیه‌مه‌ده‌نیه‌كانمان بوین وه‌ك ڕۆژانی پێشوو به‌شێك له خۆپیشانده‌ران له‌شوێنێكی دیكه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه توند‌و تیژیان به‌رامبه‌ر كرا به لێدان و ته‌قه‌كردن به‌ئاراسته‌ی مه‌یدانی ئازادی .
له‌كاتێكدا ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌باتی مه‌ده‌نیمان دور له توندوتیژی ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نین كه جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر له هه‌رشوێنێكی ئه‌م وڵاته‌دا بن هاونیشتیمانین ودژی هه‌ر هه‌وڵێكین بۆ ناوزه‌ندكردنیان به ئاژاوه‌گێر و ئه‌ركی پاراستنی سه‌لامه‌تیان له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدایه وه ئیدانه‌ی هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی نا یاساییانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین به ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیركردنیان ئه‌وه‌ش دوپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌سه‌ڵات به‌م كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌مرۆ جارێكی تر پیشانی داینه‌وه كه به هیچ جۆرێك ویستی ڕاسته‌قینه‌ی نیه بۆ پابه‌ندبون به یاسا و جێبه‌جێكردنی داواكاری جه‌ماوه‌ری كوردستان .
لێره‌وه ڕایده‌گه‌ینین كه ئه‌م جۆره سه‌ركێشی و تاوانانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌رحه‌ق به جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر ئێمه توره‌تر ده‌كات و ئیراده‌مان به‌هێزتر ده‌كات بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانمان تا به‌دستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانمان و هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر به‌م تاوانانه‌ی ده‌سه‌ڵات بێده‌نگ نابین و هه‌ڵویستی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌م باره‌یه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین .
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی
1/4/2011
