نوچەنێت–فڕانس پرێس
بە پێی بڕیارێکی ئەمریکا، بەغدا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە رێگەی پێ دەدرێ، کە لە وزە و پێداویستەکانی ئەم بوارە لە ئێران هاوردە بکات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس، سەرچاوەکانی ئاگادار باس لەوە دەکەن، کە عێراق بۆ ماوەی ٩٠ رۆژی دیکە لە ژێر گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران بە دوور دەبێت و بۆی هەیە گاز و کارەبا لەم وڵاتە هاوردە بکات.
ئەمریکا پێشتر مۆڵەتێکی ٤٥ رۆژەی دابووە عێراق، کە تاکوو بەدیلێک بۆ وزەی ئێران بدۆزێتەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی فڕانس پرێس، عادل عەبدولمەهدی، بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی ئەمریکا شاندێکی رەوانەی واشنتۆن کردووە.