نامەیەک ئاراستەی ترەمپ دەکرا

0

نوچەنێت–رۆیتەرز

ژمارەیەک لە سیناتۆرەکانی ئەمریکا لە نامەیەدا داوایان لە سەرۆکی ئەم وڵاتە کردووە، لە پەیوەندی لە گەڵ بڕیاری خۆی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سەر خاکی سوریا، پێداچوونەوە بکات.

لەم نامەیەدا، کە لە لایەن هەر یەک لە لیندسی گاراهام، جۆنی ئێرنێست، مارکو رۆبیو، تام کاتێن، جین شاهین و ئانگێس کینگ، ئامادە کراوە و نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کردووە.

ئەم سیناتۆرە ئەمریکیانە جەخت دەکەنەوە، کە بڕیارەکەی ترەمپ بەپەلە و هەڵەیەکی پڕتێچوو بووە.

لە بەشێکی دیکەی نامەکە هاتووە: داعش تەنها هەڕەشەی بەردەوام ئەمریکا نییە و ئەم بڕێارە دەبێت هۆی بەهێزبوونی کۆڵەکەکانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.

لە نامەکە ئاماژە بە ئێران و روسیا کراوە و هۆشداری لەبارەی بە‌هێزبوونی ئەم دوو وڵاتە لە ناوچەکە دراوە.

ئەم سیناتۆرانە هەروەها داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکەن هەڵەکانی ئیدارەی ئۆباما دووبارە نەکاتەوە و رێگە بە بەهێزبوونی ئەکتەرەکانی دیکە نەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com