گوشارەکان بۆ سەر دیمەشق و تاران بەردەوام دەبێ

0

نوچەنێت–سپۆتنیک

دوای ئەوەی، کە ئەمریکا رۆژی رابردوو بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە سوریا راگەیاند، بەرپرسێکی ئەمریکی جەخت لە سەر بەردەوام بوونی گوشارەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر دیمەشق و تاران دەکاتەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی دیسەمبەر رایگەیاند: سەرباری کشانەوەی هێزەکانمان لە سەر خاکی سوریا، لە گوشارەکان بۆ سەر رژێمی بەشار ئەسەد و ئێران، بەردەوام دەبین.

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە، کە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بێت، دەشڵێت “هەموو رێگایەک بۆ دانانی گوشار بۆ سەر ئێران و رژێمی بەشار ئەسەد دەگرینە بەر”.

شەری رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا و بە شێوەی چاوەڕواننەکراو، هەواڵەکانی پەیوەست بە کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتەی لە سەر خاکی روسیا پشتڕاست کردەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا نووسی “ئێمە داعشمان لە سوریا تێکشكاند، ئەمەش تەنها هۆکار بوو بۆ مانەوەی هێزەکانمان لە سوریا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com