نوچەنێت–ئاژانسەکان
هێزەکانی سوریای دیموکراتی ژێر پشتیوانی ئەمریکا، بڕیاری ئەم وڵاتە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا بە خیانەت وەسف دەکات و دەشڵێت “ئەمریکا لە پشتەوە بە خەنجەر لێی دواین”.
بەرپرسانی کوردی رۆژئاوا جەخت دەکاتەوە، ئەمریکا بەم بڕیارەی خیانەتی لە خوێنی هەزاران شەڕکەری ئەم هێزە کردووە، کە لە شەڕی دژی داعش گیانیان فیدا کردووە.
لە گەڵ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی، تورکیا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئەم ناوچانە دەکات.
هەزارن کەس لە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا ئامادەکاری بۆ بەشداریکردنیان لەم ئۆپەراسیۆنە دەکەن.
ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات، ئامانجی سەرەکی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازیەی تورکیا دەبێت.